بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جوبران باسیل بە کەناڵی المیادین ی ڕاگەیاند کە هەمووان دەبێت گیانفیدایی و خەباتی خۆڕاگری لە بەرگریکردنی لوبنان لە بەرامبەر تاوان و دەسدرێژییەکانی ئیسرائیل بە فەرمی بناسن.
ناوبراو وتی: پێم وایە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و پاراستنی ئەو چەکەی بەرگری لەو حکومەتە دەکات، تەواوکەری یەکتر دەبن.
باسیل وتی کە ڕێکەوتن لە گەڵ حیزبوڵڵا بۆ بەرەنگاربوونەوەی پیلانە دەرەکییەکان، بەهێزبوونی لوبنانی بە دواوە دەبێت./.