بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بەخیتی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن هەڕەشەی ئەوەی لە ڕژێمی زایۆنیستی کرد کە واز لە پیلانگێڕییەکانی لە دژی قودس بێنێت.
ناوبراو بە کەناڵی المیادین ی ڕاگەیاند کە ئەگەر هەڕەشەیەکی جیدی بۆ لەناوچوونی قودس هەبێت، شەڕێکی بەربڵاو لە ناوچەکە دێتە پێشەوە و لەو کاتەدا ڕژێمی زایۆنیستی و وڵاتانی سازشتکار دۆڕاوی سەرەکی دەبن.
بەخیتی وتی کە مووشەک و درۆنەکان لەوەدا سەرکەوتوو بوون کە هاوکێشەی هێز و پلانە سەربازییەکان بەرەو گۆڕانکاری ببەن و هاوکێشەیەکی نوێ بێننە پێشەوە.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا وتی کە قودس پێوەری کەرامەتی ئۆممەی ئیسلامییە و بۆ خەڵکی یەمەنیش بە پرسی سەرەکی دادەنرێت و لێرەوە لە سەنعا بە خەڵکی فەڵەستین دەڵێین کە هیچ کات ئێوە بە تەنیا ناهێڵینەوە و پرسی ئازادیی فەڵەستین، پرسی سەرەکی ئێمەیە./.