بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەو ڕێوڕەسمەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتییە سیاسی، ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتییەکان، زانایان و کەسایەتییە ئائینییەکان لە موسڵمان و مەسیحی، سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی دۆستایەتی ئێران و کوێت، باڵیۆزانی وڵاتانی ئیسلامی و بیانی، ژمارەیەک کەسایەتی فەڵەستینی و هەروەها ژمارەیەک ئێرانیی نیشتەجێی کوێت بەشدارییان کرد.
باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو ڕێوڕەسمەدا وتی کە پاڵپشتی تاران لە فەڵەستین و گەلی زوڵملێکراوی ئەم وڵاتە، سیاسەتێکی کاتی و تەکتیکی نییە بەڵکوو پەیوەندیی بە بنەماکانی شۆڕشی ئیسلامی و بیر و بڕوای ئائینی و مرۆڤدۆستانەوە هەیە.
محەممەد ئێرانی وتی کە بێگومان فەڵەستین و قودس پرسی سەرەکی جیهانی ئیسلام و تەوەری یەکڕیزی موسڵمانانە و بەم تێڕوانینەش، ڕژێمی زایۆنیستی کێشەی یەکەمی جیهانی ئیسلام و دوژمنی یەکەمی ئۆممەی ئیسلامییە./.