بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولمەلیک ئەلحوسی سەرۆکی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی کە بەرهەم و دەسکەوتی ڕوبەڕوبونەوەی دوژمنان لە فەڵەستین، لوبنان و یەمەن دەبینین.
ناوبراو وتی کە بەرزڕاگرتی ڕۆژی جیهانیی قودس لە سەر ئاستی جیهانی ئیسلام، بابەتێکی زۆر گرنگە.
ئەلحوسی وتی: ئەوانەی کە دەبنە هاوپەیمانی دوژمنی زایۆنیستی، لە بەرامبەر بنەما ئاشکراکان، پاشەکشەیان کردووە.
ناوبراو جەختیکردەوە کە ئەوانەی پەیوەندییەکانیان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ئاسایی دەکەنەوە، پەشێمان دەبنەوە و دۆڕاو دەبن./.