بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو گەنجە فەڵەستینییە بە ناوی یەحیا عەلی عەدوان تەمەن 27 ساڵە لە شارۆچکەی عەزون لە باکوری کەرتی خۆرئاوای فەڵەستین لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە شەهید کرا.
ئەو گەنجە پێشتر لە گرتووخانەکانی ڕژێمی زایۆنیستدا بووە و بە هۆی بەرکەوتنی فیشەک بە دڵییەوە شەهید کرا.
هاوکات حازم قاسم وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس بە ئاماژە بە چالاکییەکەی شارۆچکەی ئەرئیل ڕایگەیاند کە ئەو چالاکییە پیشان دەدات کە شۆڕش و ڕاپەڕینی خەڵکی فەڵەستین لە سەرتاسەری کەرتی خۆرئاوا دەستیپێکردووە./.