بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی تایمزی ئیسرائیل لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند کە ئاڵۆزییەکان لە نێوان تەل ئەبیب و فەڵەستینییەکان لە هەفتەکانی ڕابردوو بە هۆی هێرشی بەردەوام لە شارۆچکەکانی ئیسرائیل کە کوژرانی 15 کەسی لێکەوتووەتەوە، بە شێوازێکی بەرچاو بەرز بووەتەوە.
کەناڵی جزیرە لە سەر زاری سەرچاوە زایۆنیستەکانەوە ڕایگەیاند کە 16 داگیرکاری زایۆنیست بە هۆی چالاکییەکانی چەند هەفتەی ڕابردوو کوژراون.
هاوکات پۆلیسی ڕژێمی زایۆنیستی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە یەکێک لە عەرەبەکانی دانیشتووی فەڵەستینی داگیرکراو، بە ئۆتۆمبێل ئەفسەرێکی شێلاوە و بەو هۆیەوە ڕەوشی تەندرووستیی ناجێگیرە./.