بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ئەشتیە کە بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە سەردانی گۆڕی یاسر عەرەفات سەرۆکی پێشووی فەڵەستینی کردبوو، وتی کە کێشەی نێوان فەڵەستین و ڕژێمی زایۆنیستی جارێکی دیکە بووەتە جێی گرنگیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.
ناوبراو وتی کە گەلی فەڵەستین داگیرکاریی زایۆنیستەکان ڕەتدەکەنەوە.
ئەشتیە وتی کە چاوی گەلی فەڵەستین لە سەر قودسی پیرۆزە و ڕەمەزانی ئەمساڵ ڕوبەڕوی دەیان هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بوونەوە./.