بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئامارەکانی ناوەندی ڕاگەیاندنی ” وادی حلوە / سلوان ” لە قودسی پیرۆز پیشان دەدات کە هێزە داگیرکەرەکانی ڕژێمی کاتیی زایۆنیستی، 9 جار لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان هێرشیان کردووەتە سەر مزگەوتی ئەقسا و 793 هاووڵاتی فەڵەستینی بە تایبەت 136 منداڵ و 9 ژنیان دەستبەسەر کردووە کە تەمەنی 3 لەو منداڵانە لە ژێر 12 ساڵدا بووە.
هەروەها سزای دەرکردن بۆ 592 فەڵەستینی دەرکراوە کە 331 کەس لەوان لە بەشی کۆنی قودس و 259 کەسی دیکەیان لە ئەقسان، بەدەر لەمەش لە ئاکامی ئەو هێرشانە بە سەدان گەنجی فەڵەستینی بریندار بوون./.