بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، وێڕای پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان، وتی کە سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانە لە گەڵ وڵاتانی ئیسلامی بە تایبەت تورکیا.
ڕەئیسی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی فەڵەستینی بە قبووڵنەکراو ناو برد و وتی کە پێویستە وڵاتانی ئیسلامی بە هەوڵی هاوبەش و بە کەڵک وەرگرتن لە توانا نێودەوڵەتییەکان ڕێگری لە بەردەوامیی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بکەن.
ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاش وێڕای پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە سەرۆک کۆمار و گەلی ئێران، ئاماژەی بە بەرنامەی سەردانەکەی بۆ تاران دا و وتی کە تورکیا پێی خۆشە لەو سەردانەدا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهان و هەروەها بەرەوپێشچوونی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، بە تایبەت بەرزکردنەوەی ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان، لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاوێژ و وتووێژ بکات./.