بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دیمێتری پسکۆف ڕایگەیاند کە ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە کاردانەوەی بەرامبەر بە سزا و گەمارۆکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا و چەندین وڵاتی دیکە، فەرمانی سزادانی ئابوری و دارایی ئەوانی واژۆ کردووە.
لە فەرمانەکەی پوتیندا هاتووە کە سەرۆک کۆمار وەزیرەکانی کابینەی ڕووسیای ڕاسپاردووە کە لە ماوەی 10 ڕۆژدا ڕیزی ئەو کەسانە دەستنیشان بکەن کە بڕیارە سزاکانی مۆسکۆ ئەوان بگرێتەوە.
بە پێی فەرمانەکەی سەرۆک کۆماری ڕووسیا، هەر مامەڵە و پەیوەندییەک لە گەڵ کۆمپانیا و کەسانێک کە سزاکانی مۆسکۆ دەیانگرێتەوە بۆ بەرپرسانی ڕووسیا قەدەغە کراوە.
فەرمانەکە ڕوونیکردووەتەوە کە هەناردەی بەرهەمەکان و مادەی خاوی پێویست بۆ وەبەرهێنان بۆ دەرەوەی ڕووسیا، ئەگەر لە پێناو بەرژەوەندی کەسانی سزادراو بێت، قەدەغەیە.
فەرمانەکەی پوتین لە کاتێکدایە کە وڵاتانی ڕۆژئاوا بە بیانووی شەڕی ئۆکرانیاوە قورسترین سزای ئابوری و داراییان بە سەر ڕووسیادا سەپاندووە./.