بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەنگوین چەند سوودێکی گرنگ بە جەستە دەگەێنێت و وا دەکات کە ڕۆژانە گرنگی بە خواردنی بدەین. لێرەدا ئاماژە بە 7 سوودی خواردنی هەنگوین دەدرێت:
1 – دژە ئۆکسانە:
ڕێژەیەکی زۆر لە دژە ئۆکسانی تێدایە، مەترسی توشبوون بە جەڵتەی دڵ، جەڵتەی مێشک و چەند جۆرێکی شێرپەنجە کەم دەکاتەوە.
2 – لە شەکر بەسوودترە بۆ توشبووانی شەکرە:
هەنگوین مەترسی توشبوون بە نەخۆشی دڵ کەم دەکاتەوە لەو کەسانەی کە توشبووی شەەکرەی جۆری دووەمن. تەنیا پێویستە ڕێژەیەکی کەمی لێبخۆن و دڵنیا بن کە هەنگوینەکە سرووشتی بێت و دەستکرد نەبێت.
3 – سووتاوی چاک دەکاتەوە:
لە میسری کۆندا هەنگوین بۆ چارەسەری سووتاوی بە کار هاتووە و تا ئەمڕۆ یەکێکە لە ڕێگا باو و کاریگەرەکان، سوربوونەوە و هەوکردنی سووتاوی کەم دەکاتەوە.
4 – پەستانی خوێن نزم دەکاتەوە:
بە هۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە دژە ئۆکسانی تێدایە، پەستانی خوێن نزم دەکاتەوە.
5 – ڕێژەی کۆلیسترۆڵ کەم دەکاتەوە:
بەرزی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ هۆکارە بۆ ئەوەی چەوری لە ناو خوێنبەرەکان درووست ببێت و ببێتە هۆی جەڵتەی دڵ و مێشک، بەڵام هەنگوین ئەو ڕێژەیە لە کۆلیتسرۆڵ کەم دەکاتەوە.
6 – چارەسەری کۆکە دەکات:
بە پێی توێژینەوەیەک، هەنگوین یەکێکە لە باشترین چارەسەرەکان بۆ نەهێشتنی کۆکە بە تایبەت لە منداڵاندا، بەڵام پێویستە بە منداڵی خوار تەمەن یەک ساڵ نەدرێت.
7 – سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات:
هەنگوین دژە بەکتریا و دژە ئۆکسانە، سیستەمی بەرگری بەهێز دەکات بەرامبەر بە نەخۆشییە ڤایرۆسی و بەکتریاییەکان./.