بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماریا زاخاروا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە وتی کە بەکرێگیراوانی ئیسرائیلی لە ئۆکرانیا بوونیان هەیە.
ناوبراو وتی کە بەکرێگیراوانی ئیسرائیلی هاوشانی میلیشیاکانی دیکە لە ئۆکرانیا شەڕی دژ بە ڕووسیا دەکەن.
ناوبراو وتی کە ئیسرائیل ناتوانێت بێ ئاگا لەم دۆخە بێت، فیلم و ناوەڕۆکی ئەمەم بینیوە.
هاوکات لە گەڵ بەردەوامی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، ئاڵۆزییەکانی نێوان مۆسکۆ و تەل ئەبیبیش ڕووی لە زیادبوون کردووە و گەیشتووەتە لێدوانی دژ بە یەک و بانگهێشتکردنی باڵیۆزی هەر دوو لا./.