بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع وتەبێژی سەربازیی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ئەمڕۆ چوارشەممە هەواڵی تێکشکانی درۆنێکی شەڕکەر و سیخوڕیی سعوودیەی ڕاگەیاند.
ناوبراو لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، سیستەمی بەرگری ئاسمانیی ئەنساروڵڵا درۆنێکی شەڕکەر و سیخوڕی چینی سەر بە هێزی ئاسمانی سعوودیەی بە مووشەکێکی زەوی بۆ ئاسمان تێکشکاندووە.
ئەو بەرپرسەی ئەنساروڵڵا وتی کە هێرشەکە بە پێشێلکردنی ئاگربەست و بەردەوامی دوژمنایەتی لە دژی گەلی یەمەن لە لایەن سعوودیەوە دادەنرێت.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشتر بە بۆنەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە ئاگربەستی کاتی دوو مانگەی لە یەمەن ڕاگەیاندبوو./.