بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دادی سوریا ڕایگەیاندووە کە ئەو زیندانییانە لە پارێزگا جیاجیاکانی ئەم وڵاتەوە بوون و بە پێی فەرمانی لێبوردنی گشتی ژمارە 7 ی سەرۆکایەتی کۆمار سەبارەت بە تاوانە تیرۆریستییەکان ئازاد کراون.
وەزارەتی دادی سوریا هەروەها ڕایگەیاندووە کە بە هاوکاری داواکاری گشتی، ژمارەیەکی زیاتر لەو کەسانەی کە گۆڕانکاری بە سەر سزاکانیاندا هاتووە ئازاد دەکرێن.
بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا شەممەی ڕابردوو فەرمانی لێبوردنی گشتیی بۆ ئەو کەسانە دەرکرد کە بە تاوانی کردەوە تیرۆریستییەکان لە گرتووخانەکانی ئەم وڵاتەدان، فەرمانەکە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە تۆمەتبارن بە کوشتنی خەڵکی سوریا، هەروەها مافیش بە خەڵک دەدات کە سکاڵای خۆیان لە دژی ئەو کەسانە تۆمار بکەن./.