بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاندووە کە بە هۆی ئەوەی خەڵک وەک گەمژە ناویان بردووە، پشکنینی دەروونناسیی کردووە بەڵام ئەنجامەکەی نەرێنی بووە.
ناوبراو وتی: ڕەنگە خەڵک من وەک دیکتاتۆر یان شتی دیکە ناو ببەن بەڵام پاش پشکنینە دەروونناسییەکە چیدی وەک گەمژە ناوم نابەن.
ترەمپ داوایکردووە کە جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکاش ئەو پشکنینەی بۆ بکرێت./.