بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر ڕۆژی چوارشەممە پەیامێکی لە سەر ڕەوشی سیاسی عێراق بڵاو کردەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە ڕاوێژی لە گەڵ لایەنەکانی دیکەی هاوپەیمانی ڕزگاری نیشتمان ڕایگەیاند: لە پرۆسەی سیاسی عێراقدا سێ لایەن بەشدارییان هەیە. یەکەم: هاوپەیمانی زۆرینەی نیشتمانی کە پارێزەری زۆرینەی نیشتمانییە بەڵام بە هۆی بڕیارەکەی دەزگای دادی عێراق سەبارەت بە چالاککردنی یەک لە سەر سێی یەکلاکەرەوە، لە پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەدا دواکەوت.
سەدر لە درێژەدا ڕایگەیاند: دووەم: چوارچێوەی هەماهەنگی کە داوای حکومەتی تەوافوقی دەکات، ئێمە چل ڕۆژ موڵەتمان دایە ئەوان بەڵام لە پێکهێنانی حکومەتدا سەرکەوتوو نەبوون.
سەرۆکی ڕەوتی سەدر هەروەها ڕایگەیاند: سێهەم: ئەندامانی سەربەخۆی پەرلەمان، داوا لەوان دەکەین کە گرووپێکی سەربەخۆی سی یان چل کەسی پێک بێنن کە چوارچێوەی هەماهەنگی لە خۆ نەگرێت لە بەر ئەوەی کە ئەوان دەرفەتی خۆیان بەکار هێناوە.
وتیشی کە دەبێت سەربەخۆکان پەیوەندی بە هاوپەیمانی زۆرینەوە بکەن تا حکومەتی سەربەخۆ پێکه بهێندرێت.
سەدر موڵەتێکی 15 ڕۆژەی خستووەتە بەردەوم ئەندامانی سەربەخۆی پەرلەمان و داوای لە چوارچێوەی هەماهەنگیش کردووە کە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی ئێستا پەیوەندی بە هاوپەیمانی ڕزگاری نیشتمانییەوە بکەن./.