بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ژمارەی ئەو کەسانەی کە خواردنی پێویستیان بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانەی خۆیان نییە لە ساڵی ڕابردوو گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە جیهان. شارەزایانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایانگەیاندووە کە شەڕی ئۆکرانیا کاریگەریی لە سەر پرۆسەی وەبەرهێنانی مادە خۆراکییەکان لە سەرتاسەری جیهان داناوە.
بە پێی ئامارەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵی 2021، لانیکەم 193 ملیۆن کەس لە 53 وڵات بە سێ هۆکاری سەرەکیی شەڕ، گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و کاریگەرییە ئابورییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تووشی کێشەی کەمبوونی مادە خۆراکییەکان بوون.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە لە ساڵی ڕابردوو ڕۆژانە 40 ملیۆن کەس لە برسییەکانی جیهان زیاتر بووە کە ئەم دۆخە لە وڵاتانی وەک ئەفغانستان، کۆنگۆ، ئەسیوپیا، نایجڕیا، سودانی باشور، سوریا و یەمەن بە هۆی هەلومەرجی شەڕەوە زیاتر لە ناوچەکانی دیکەی جیهان بووە.
ڕاین پاوڵسۆن بەڕێوەبەری بەشی خۆراک و کشتووکاڵ لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە کاریگەرییە نەرێنییەکانی قەیرانی ئۆکرانیا بە ڕوونی لە سەرتاسەری جیهان لە بواری دابینکردنی پێداویستییەکانی خۆراک دەبینرێت.
ناوبراو داوای لە وڵاتانی جیهان کردووە کە وەبەرهێنانی زیاتریان لە بواری کشتووکاڵدا هەبێت.
پاوڵسۆن هەروەها داوای هاوکاریی یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلاریی کرد بۆ پەرەپێدانی کەرتی کشتووکاڵ لەو وڵاتانە تووشی شەڕ و کێشە بوونەتەوە./.