بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژی هەینی 6 ی ئایاری 2022 تەقینەوەیەک لە هوتێل سارتۆگای هاڤانای پایتەختی کوبا ڕوویدا.
سەرچاوە خۆجێیەکان ڕایانگەیاندووە کە تەقینەوەکە زیانێکی زۆری بە دواوە بووە و ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
بە پێی دوایین ئامار، لەو ڕووداوەدا لانیکەم 8 کەس کوژراون.
ڕووداوەکەش بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری بتڵی غاز لە بەرامبەر هوتێلەکە بووە./.