بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن هانیزادە لە وتووێژێکدا بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی گەڕی پێنجەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و سعوودیە بە نێوەندگێڕیی بەغدا، وتی: دانوستانەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە لە ساڵی ڕابردوو لە بەغدا و بە چاودێری حکومەتەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستیپێکرد و تا ئێستا پێنج گەڕی دانوستانی هەستیار لە نێوان شاندەکانی ئەم دوو وڵاتە بەڕێوەچووە.
هانیزادە وتی: چەندین دۆسیەی گرنگ لە دانوستانەکانی نێوان ئێران و سعوودیە تاوتوێ کراوە، وەک ڕۆڵی تێکدەرانەی سعوودیە لە کاروباری بەرەی خۆڕاگری، هاوئاهەنگی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی و هەروەها پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بە وتەی بەرپرسان بۆ زۆربەی کێشەکان چارەسەر دۆزراوەتەوە.
ئەم شرۆڤەکارەی کاروباری ناوچەکە وتی: یەکێک لە کێشەکان شەڕی سەپێندراوی حکومەتی سعوودیە لە دژی خەڵکی یەمەنە، ئێران جەخت لەوە دەکاتەوە کە شەڕەکە سوودی بۆ حکومەتی سعوودیە نییە و باشترە کە ڕیاز لە گەڵ لایەنە سیاسییەکانی یەمەن بە تایبەت بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا دانوستان بکات، ئەمەش گەورەترین کێشەی دانوستانەکان بووە و پاش ئەوەش سعوودیە چەند جارێک ئاگربەستی ڕاگەیاند.
ئەگەری کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعوودیە لە وڵاتێکی سێهەم
حەسەن هانیزادە بە ئاماژە بەوەی کە لە گەڕی پێنجەمی دانوستانەکان زۆربەی دۆسیەکان دیسانەوە تاوتوێ کران و بە ئەنجامێکی ئەرێنی گەیشت، وتی: ئەنجامی گەڕی پێنجەمی دانوستانەکان بە گشتی ئەرێنی بووە و بەم هۆیەوە بڕیارە لە کۆبوونەوەکانی داهاتوو بەیاننامەیەکی 10 خاڵی بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و سعوودیە بڵاو بکرێتەوە و پاشان کۆبوونەوەیەکی مێژوویی لە نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعوودیە لە بەغدا یان وڵاتێکی سێهەم بەڕێوە بچێت کە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەمە ڕوو دەدات.
وتیشی کە ڕژێمی زایۆنیستی بە هۆی پێگەی باڵای ناوچەیی و ئیسلامیی هەر دوو وڵاتی ئێران و سعوودیە بە هەستیارییەوە لە دانوستانەکان دەڕوانێت و تەنانەت پەیامی بۆ سعوودیە ناردووە کە نابێت پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئێران باشتر بکات.
پەیوەندییەکانی ئێران و سعوودیە دەستێوەردانی تەل ئەبیب لە کەنداوی فارس کەم دەکاتەوە
حەسەن هانیزادە ڕایگەیاند کە باشتربوونی پەیوەندییەکانی ئێران و سعوودیە دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی دەستێوەردان و دەستڕۆیشتوویی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەی کەنداوی فارس و ئەمەش بۆ بەرپرسانی ئەو ڕژێمە کە گرنگییەکی زیاتر بە ناوچەی کەنداوی فارس دەدات بووەتە جێی نیگەرانی.
ناوبراو ئاماژەشی بە ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی سعوودیە و حکومەتەکەی بایدن لە ئەمریکا دا و وتی: سعوودییەکان بە پێی ناکۆکییەکان لە گەڵ ئیدارەی بایدن، هەست بەوە دەکەن کە دەبێت لە گەڵ ئێران دانوستان بکەن و پەیوەندییەکی دۆستانەیان هەبێت، ئەزموونەکانی ڕابردووش ئەوەی پیشان داوە کە بەردەوام پەیوەندییەکانی سعوودیە لە گەڵ ئێران و بەرەی خۆڕاگری، تەکتیکی بووە و هەر کات تووشی پەراوێزکەوتنێکی سیاسی بێت، بەرەو ئێران دێت.
ئەم شرۆڤەکارە نێودەوڵەتییە جەختی لەوە کردەوە کە سعوودیە دەبێت ئەوە بسەلمێنێت کە پەیوەندییەکی بەردەوام و هاوسەنگی لە گەڵ ئێران دەوێت، کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام خوازیاری پەیوەندییەکی دۆستانە لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارس بووە و ڕایگەیاندووە کە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دەبێت بە شێوازی ناوخۆیی و بە دوور لە دەستێوەردانی وڵاتانی بێگانە چارەسەر بکرێت، ئێستا سعوودیەش دەبێت نیازپاکی خۆی لە دانوستانەکان بسەلمێنێت./.