بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل هەنیە وتی کە مزگەوتی ئەقسا هێڵی سورە و هیچ دانوستان و سازشتێکی لە سەر ناکرێت و تەل ئەبیب توانای هیچ گۆڕانکاری و دابەشکارییەکی ئەو مزگەوتەی لە نێوان موسڵمانان و جولەکەکاندا نییە.
ناوبراو وتی کە هەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە سەر تیرۆرکردنی سەرکردەکانی حەماس، ئێمە لە بەرگری خاک و پیرۆزییەکانی فەڵەستین، گەڕانەوە بۆ خاکی خۆمان و ئازادی دیلەکان پاشگەز ناکاتەوە.
بە هۆی چالاکییەکی فەڵەستینییەکان لە شارۆچکەی ئەلعاد لە ڕۆژهەڵاتی تەل ئەبیب ژمارەیەک زایۆنیست کوژران و بریندار کران./.