بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕۆژانی ڕابردوو وشکبوونی دەریاچەی ساوە وەک شوێنێکی گەشتیاریی سرووشتی لە عێراق دەنگدانەوە و کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.
ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایەتی زۆری عێراقییەکان بە تایبەت دانیشتووانی پارێزگای موسەننا کە دەریاچەکە لەم پارێزگایەدایە و لە ڕیزی گرنگترین هێما سرووشتی و مێژووییەکانیدا هەژمار دەکرا.
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە ئەم ڕووداوە ئاگادارکردنەوەیەکی جیدییە لە سەر مەترسی و هەڕەشەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا لە عێراق و هەڕەشەش لە سەر عێراق، ناوچەکە و جیهان دەبێت.
چالاکوانانی بواری ژینگە جەخت لەوە دەکەنەوە کە وشکبوونی دەریاچەیەکی هەزاران ساڵە مەترسییەکی جیدی ژینگەییە و بە هۆی کەمتەرخەمی حکومەت بووەتە هۆی نیگەرانی لە سەر چارەنووسی دەریاچەکانی دیکەش.
ئەوان جەخت لەوە دەکەنەوە کە لە چەند ساڵی ڕابردووەوە هەوڵیان دابوو سرنجی ڕای گشتی لە سەر مەترسییەکانی وشکبوونی دەریاچەی ساوە ڕابکێشن و حکومەتیش بەڵێنی هاوکاریی دابوو بەڵام پێدەچێت کە هەوڵەکانی حکومەت شکستی هێنابێت.
دەریاچەی ساوە ڕوبەری 4.4 کیلۆمەتر و پانتایی 1.7 کیلۆمەتر و قووڵایی یەک تا چوار مەتر بووە.
وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕایگەیاندووە کە بۆ زیندووبوونەوەی ئەم دەریاچەیە پێویست بە سێ ساڵی بەردەوام بارین لەم وڵاتە دەکات. سەرەڕای ئەمەش، ڕیاز ئەلعانی شارەزا لە بواری ژینگەیی جەختیکردووەتەوە کە حکومەت دەتوانێت نیوە یان تەنانەت یەک لە سەر چواری ئەم دەریاچەیە زیندوو بکاتەوە.
ناوبراو هۆکاری ئەم ڕووداوەی بۆ کێشەی جیهانیی گەرمبوونی پلەی گەرمی و کەمبوونی بارینەکان و هەروەها کەمبوونەوەی ئاوی ڕووباری فۆرات بە هۆی سیاسەتە ئاوییەکانی تورکیاوە گەڕاندووەتەوە.
بە وتەی ئەلعانی، سەدان هەزار زەوی کشتووکاڵی و کارگەی پیشەسازی لە نزیک ڕووباری فۆراتە و ئەمەش وایکردووە کە سەرچاوەی ئاوی دەریاچەی ساوە کەم ببێتەوە.
دەریاچەی ساوە بە هۆی ڕێژەی بەرزی خوێ و ڕەنگی سەوزی ئاوەکەی یەکێک لە ڕاکێشیگەلە سرووشتییەکانی عێراق بە ناوبانگی جیهانی بووە و هەروەها بە ناوەندێکی گرنگی گەشتیاری و سەرچاوەی داهاتی دانیشتووانی پارێزگای موسەننا و تەنانەت پارێزگاکانی دیکەی عێراق هەژمار دەکرا.
لە چواردەوری دەریاچەکە کۆمەڵەیەکی گەشتیاری درووست کراوە کە سەرچاوەیەکی گرنگی داهاتی زۆربەی دانیشتووانی ناوچەکە بووە./.