بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە فەرمانگەی ئاماری تورکیا ڕایگەیاند کە ڕێژەی هەڵئاوسان لەم وڵاتە لە مانگی نیسان بە هۆی شەڕ و قەیرانی ئۆکرانیا، بەرزبوونەوەی نرخی وزە و کاڵا و پێداویستییە سەرەکییەکان و هەروەها دابەزینی بەهای لیر لە ساڵی ڕابردوو، گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی دوو دەیەی ڕابردوو، واتە لە سەدا 69.97ی تۆمار کردووە.
بەرزبوونەوەی نرخەکان ئەویش یەک ساڵ پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی کە دەتوانێت کۆتایی بە حکومەتەکەی ئەردۆغان بێنێت، گوشارێکی زۆری لە سەر ئابوریی خێزانەکان لە تورکیا داناوە.
سیاسەتی ئەردۆغان بۆ دابەزاندنی نرخی سوودی بانکی لە ساڵی ڕابردوو ڕەخنەی زۆری لێگیراوە و بە لای هەندێکەوە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵئاوسانە.
نرخی مادە خۆراکییەکان لە ساڵی ڕابردوو لە سەدا 89 و هەروەها تێچووی گواستنەوە لە سەدا 105.86 زیاتر بووە./.