بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قۆناغی یەکەمی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی لوبنان ئەمڕۆ هەینی 6 ی ئایاری 2022 بە دەنگدانی لوبنانییەکانی نیشتەجێی 9 وڵاتی ئاسیایی دەستیپێکرد و 30 هەزار و 929 لوبنانی دەتوانن ئەمڕۆ لەو پرۆسەیەدا بەشداری بکەن.
لوبنانییەکانی نیشتەجێی ئێران، عۆمان، سعوودیە، قەتەر، کوێت، بەحرەین، عێراق، ئەردەن و سوریا دەتوانن لە نێو 103 لیستی هەڵبژاردن کاندیدی خۆیان هەڵبژێرن.
هادی هاشم بەڕێوەبەری کاروباری هاووڵاتیانی دەرەوەی وەزارەتی دەرەوەی لوبنان وتی کە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان بە ئاسایی بەڕێوە دەچێت.
دەنگدانی لوبنانییەکانی دەرەوەی ئەو وڵاتە ئەمڕۆ هەینی 6 و یەک شەممە 8 ی ئایار بەڕێوە دەچێت.
هەڵبژاردنە گشتییەکانی لوبنان 15 ی ئایار بەڕێوە دەچێت./.