بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێش نێوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌مه به‌رواری 5ی ئایاری 2022ی زاینی یه‌كه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی بازرگانی – پیشه‌سازی ده‌ستی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به ئاماده‌بوونی مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی كوردستان، پارێزگار، جێگرانی پارێزگار، قایمقام و سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه، سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، نوێنه‌رانی حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی ژووره بازرگانیه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی و به‌شێك له چالاكانی ئابووری به فه‌رمی كرایه‌وه.
له‌م پێشانگایه‌دا زیاتر له 80 هونه‌رمه‌ندی دهستڕهنگینی پێشه‌سازی كاری ده‌ستی ئێران له پێنج پارێزگای كرماشان، كوردستان، ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، هه‌مه‌دان و ئیلام له ته‌نیشت چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی دهستڕهنگینی هه‌ڵه‌بجه، به‌رهه‌م و تواناكانی خۆیان خستووه‌ته‌ڕوو.
له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی پێشانگاگهدا كه له لایه‌ن میدیاكانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به چڕی گواسترایه‌وه، سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به دوو ره‌هه‌ندی كلتوری، هونه‌ری و بازرگانی پێشانگای پیشه‌سازی ده‌ستی و پێگه‌ی باڵای ئێران له جیهان دا له بواری پیشه‌سازی ده‌ستی كه له‌خۆگرته‌ی 400 بواری پیشه‌سازی ده‌ستییه له وڵات‌دا كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌یی كۆماری ئیسلامی ئێران كرده‌وه بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانی عێراق دا له بواره جیاوازه‌كان دا. شوشته‌ری هیوای خواست له خوله‌كانی داهاتووی ئه‌م پێشانگایه‌دا، هونه‌رمه‌ندانی زیاتر له پارێزگاكانی دیكه‌ی ئێران ئاماده بن.
سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژه‌ی به تۆماركردنی ناوچه‌ی هه‌ورامان كرد له رێكخراوی جیهانی یۆنیسكۆ و رایگه‌یاند كه ئه‌م بابه‌ته هه‌لێكی گرنگه بۆ ئێران و عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه كلتوری، هونه‌ری و به تایبه‌ت گه‌شتیارییه‌كان.
ئه‌م پێشانگایه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ تاكو رۆژی شه‌مه به‌رواری 7ی ئایار به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له پاش مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه هاوڕێ له‌گه‌ڵ وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی كوردستان، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكرات، جێگری پارێزگار و قایمقامی هه‌ڵه‌بجه سه‌ردانی بهشێكهركوك له ژووره‌كانی پیشه‌سازی ده‌ستی ئێران كرد و له چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له میدیاكانی هه‌رێمی كوردستان دا جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م رووداوه كلتورییه هاوبه‌شانه كردنه‌وه.