پەرەسەندنی ئەم کێشەیە و کاردانەوە و لێکەوتەکانی کاریگەری زۆری لە سەر کۆمەڵگای موسڵمانان لە وڵاتانی ڕۆژئاوا هەبووە. بە تایبەت ئەوەی کە لە ساڵانی ڕابردوو لێدوان و کردەوەی دژە موسڵمانان لە وڵاتانی ئەورووپی لە لایەن حکومەتەکانی ئەم وڵاتانەوە بینراوە.
لە نێو وڵاتانی ئەورووپی فەرەنسا ئەو شوێنەیە کە ژمارەیەکی بەرچاو دانیشتووی موسڵمانی هەیە، سەرەڕای ئەمەش دژایەتیکردنی ئیسلام دیاردەیەکی گەشەسەندوو لە فەرەنسای ساڵانی ڕابردوو بووە، بە ڕادەیەک کە تەنانەت لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی سەرۆکایەتی کۆماری فەرەنسا، کاندیدەکان بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆیان بە ئاشکرا دژایەتیکردنی ئیسلامیان وەک بەرنامەیەک ڕاگەیاند.
پاڵپشتی سیاسەتمەداران لە کردەوە ڕەگەزپەرستانەکانی وڵاتی فەرەنسا بووەتە هۆی ئەوەی کە بە شێوازی بەرچاو هەڵسووکەوتی دژ بە موسڵمانان لەم وڵاتە زیاد بکرێت. لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری فەرەنسا، چەند جارێک لە سەر دیواری مزگەوتەکان درووشمی دژ بە ئیسلام و موسڵمانان نووسرا.
سوید وڵاتێکی دیکەی کیشوەری ئەورووپایە کە بە چەندین جار هەڵمەتی دژ بە موسڵمانان و ئیسلامی تێیدا بینراوە. یەکێک لەو کردەوانەش کە دەنگدانەوەیەکی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا، بەم دواییانە و سووکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز بووە و گرووپێکی توندڕۆی سویدی لە گردبوونەوەیەکدا قورئانیان سووتاند و ئەمەش ڕوبەڕوی ناڕەزایەتی و کاردانەوەی موسڵمانانی سوید بوویەوە. هاوکات لە گەڵ ئەمەش توندڕۆکانی سوید گۆڕی موسڵمانەکانی ئەم وڵاتەیان تێکدا.
بە پێی بوونی مونافقەکان لە سوید دوور نییە کە ئەو گرووپە تیرۆریستییە دەستی لەم کردەوانەی دژ بە ئائینی پیرۆزی ئیسلامدا هەبووبێت و بە دڵنیاییەوە کە ئەمەش یەکەم و کۆتا کردەوەی دژە ئیسلام و دژە مرۆڤانەی ئەوان نابێت. پاش ئەوەی کە بنکەی پیلانگێڕیی مونافقەکان لە وڵاتی ئەلبانیا ئاشکرا کرا، بەشێکی زۆری چالاکییەکانی ئەو بنکەیە بۆ وڵاتی سوید گوازرایەوە و حکومەتی ئەم وڵاتە ئەورووپییەش بە تەواوی کەوتووەتە پاڵپشتی و خزمەتکردن بەوان.
لە یەکێک لە نموونەکانی ئەم پاڵپشتییەش دەتوانین ئاماژە بە دەستبەسەرکردنی حەمید نوری هاووڵاتی ئێرانی لە فڕۆکەخانەی ستۆکهۆڵم و گواستنەوەی بۆ ژووری تاکەکەسی بدەین. حکومەتی سوید تەنیا وەک هاوکارییەک بۆ مونافقەکان ئەو کارەی کردووە، ئەویش لە کاتێکدا کە وڵاتانی ئەورووپی خۆیان بە لایەنگری مافی مرۆڤ دەناسێنن./.