جام کوردی | JAMEKURDI
یه‌ك شه‌ممه‌, ئایار 22, 2022
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی | JAMEKURDI
No Result
View All Result
Home زانست و تەندرووستی

بۆ دەبێت واز لە جگەرەکێشان بێنین؟

جام کوردی – بە پێی ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی زیاتر لە سەدا 30 ی نەخۆشییەکان دڵ و یەک لە سەر سێی نەخۆشییەکانی هەناسەدان لە نێو ئەو کەسانەیە کە جگەرە دەکێشن. ڕێژەی هەڵامەت، هەوکردنی گوێ، کۆکە و کێشەی دەنگ لەو منداڵانەی کە باوک یان دایکی جگەرکێشیان هەیە زیاترە لەو منداڵانەی کە باوک و دایکیان جگەرە ناکێشن.

ئایار 7, 2022
in زانست و تەندرووستی
0
بۆ دەبێت واز لە جگەرەکێشان بێنین؟
0
SHARES
4
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تەنانەت بۆنی جگەرەش دەتوانێت زیان بەو کەسانە بگەێنێت کە لە نزیک کەسی جگەرەکێشدان. توێژەران لە سەر کاریگەرییەکانی دوکەڵی جگەرە هۆشدارییان داوە و کەم نین ئەو منداڵانەش کە لە بۆنی جگەرەی باوک و دایکی خۆیان تووشی کێشە دەبن.

بەدەر لەمانەش چەندین هۆکار بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان هەیە کە لە درێژەدا ئاماژەیان پێدەدرێت:

1 – ئێوە دەتانەوێت نموونەیەکی باش بۆ منداڵان، دۆستان و ئازیزانی خۆتان بن.

2 – بەکارهێنانی جگەرە دەتوانێت کاریگەری نەرێنی لە سەر پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی ئێوە دابنێت. وازهێنان لە جگەرەکێشان بە واتای ئەوە دەبێت کە هیچ سنورێک لە بەردەم پەیوەندییەکانی ئێوەدا نییە، ئێوە دەتوانن بە بێ هیچ هەستکردن بە پەراوێزکەوتنێک لە گەڵ کەسانی دیکە لە پەیوەندیدا بن.

3 – وازهێنان لە جگەرەکێشان دەتوانێت کارامەیی ئێوە زیاتر بکات و چیدی ناچار نین بۆ جگەرەکێشان بەردەوام کارەکانتان ڕابگرن.

4 – ئێوە دەتوانن پارەی خۆتان لە پێناو کاری گرنگتر بەکار بێنن نەک کڕینی جگەرە.

5 – توێژینەوەیەک پیشانی داوە کە کەسانی جگەرەکێش بە شێوازی مامناوەند 1.4 ملیۆن دۆلار تێچووی کەسییان هەیە کە ئەویش تێچووەکانی کڕینی جگەرە، تێچووە پزیشکییەکانی پەیوەندیدار بە جگەرەکێشان و مووچەی کەمتر بە هۆی جگەرەکێشان و بەرکەوتنی دووکەڵی جگەرەیە.

6 – بەکارهێنانی جگەرە کاریگەریی لە سەر تەندرووستی و کارامەیی کرێکارەکان هەیە و ئەوان ڕوبەڕوی ڕۆژانی لەدەستدانی شوێنی کار دەکاتەوە.

7 – بەکارهێنانی جگەرە تێچووی خێزانەکان لە بوارەکانی پێداویستییە سەرەتایی و سەرەکییەکان وەک خواردن و خانوو بەرەو خۆی بەلاڕێدا دەبات و ڕێژەی هەژاری زیاتر دەکات.

8 – بەکارهێنانی جگەرە بە ڕێژەی 1.4 ترلیۆن دۆلاری ئەمریکی، تێچووی تەندرووستیی بۆ نەخۆشییە پەیوەندیدارەکان، لەدەستدانی سەرمایەی مرۆڤی بە هۆی نەخۆشییەکان و مردنەکانی تایبەت بە جگەرەکێشان، بە سەر کەرتی ئابوریی جیهاندا دەسەپێنێت.

9 – کەسانی جگەرەکێش ئەگەرێکی زۆرە منداڵیان نەبێت. بە پێچەوانەوە وازهێنان لە جگەرەکێشان دەتوانێت کێشەکانی تایبەت وەک منداڵ نەبوون، منداڵبوونی پێشوەختە، کۆرپەلەی بە کێشی کەم و لەبارچوونی منداڵ کەم بکاتەوە.

10 – ساڵانە بە هۆی جگەرەکێشانەوە زیاتر لە 8 ملیۆن کەس لە جیهان گیان لە دەست دەدەن.

11 – جگەرە نیوەی بەکارهێنەرەکانی دەکوژێت، بەکارهێنانی جگەرە و جۆرەکانی دیکەی دوکەڵ بە هەر شێوازێک هەڕەشە لە تەندرووستی ئێوە دەکات و هۆکاری سەرهەڵدانی جۆرەکانی نەخۆشییە.

12 – نێرگەلە زیاتر لە جگەرە زیانی هەیە.

13 – هەندێک کات جگەرەکێشان یان نێرگەلە دەتوانێت ببێتە هۆکاری نەخۆشیی شێرپەنجە دەم و ددان، کلۆربوونی ددانەکان، پەڵەی سپی و نەخۆشییەکانی پوک.

14 – نیکۆتینی نێو هەندێک دووکەڵی دیکە ئاسانتر لە جگەرەکێشان ڕاکێشی جەستە دەبێت و خوگرتن بەمەش زیاتر دەکات.

15 – ئەوانەی جۆرەکانی دوکەڵ بەرهەم دێنن، زیاتر مەترسی نەخۆشییەکانی پێستیان لە سەرە.

16 – لە هەندێک وڵات، منداڵان لە مەزراکانی وەبەرهێنانی دوکەڵەکان کار دەکەن، وەک لە ئەفغانستان بۆ وەبەرهێنانی تلیاک، کە نەک تەنیا تەندرووستی بەڵکوو خوێندەواری ئەوانیش دەخاتە مەترسییەوە.

17 – بەکارهێنانی جگەرە و جۆرەکانی دیکەی دوکەڵ دەتوانێت هەژاری زیاتر بکات، لە بەر ئەوەی کە ئەو کەسانە هەڕەشە و مەترسی زۆری نەخۆشییەکان، مردنی پێشوەختە بە هۆی شێرپەنجە، نەخۆشییەکانی هەناسەدان یان نەخۆشییەکانی پەیوەندیداریان لە سەرە و ئەمەش خێزانەکان لە داهات بێبەش دەکات و تێچووی زیاتری تەندرووستی بە سەر ئەواندا دەسەپێنێت.

18 – زۆربەی ئەوانەی لە بەشی وەبەرهێنانی جگەرە و جۆرەکانی دیکەی دوکەڵ کار و چالاکی دەکەن داهاتێکی کەمیان هەیە، لە کاتێکدا کە کۆمپانیا گەورەکان سوودێکی ئێجگار زۆریان دەبێت./.

Previous Post

ئەورووپا دۆزەخێک بۆ کۆمەڵگای موسڵمانان

Next Post

ئەو 9 خووەی مێشک لە ناو دەبەن

Next Post
ئەو 9 خووەی مێشک لە ناو دەبەن

ئەو 9 خووەی مێشک لە ناو دەبەن

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

7 + four =

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە
  • About
  • Advertise
  • Contact
  • Privacy & Policy

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020