بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆبرت هابک وەزیری دارایی ئەڵمانیا هۆشدارییدا کە ئەگەر یەکێتی ئەورووپا دەنگ بە گەمارۆدانی نەوتیی ڕووسیا بدات، کێشەی کەمبوونی بەنزین لە بەشی ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا ڕوو دەدات.
وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا ئامادە دەبن کە تا شەش مانگی داهاتوو کۆتایی بە هاوردەی کڕینی نەوتی ڕووسیا بێنن، ئەوان هەروەها تا کۆتایی ئەمساڵ هاوردەی بەرهەمە نەوتییەکانی ئەم وڵاتەش قەدەغە دەکەن.
هابک وتی: دەبێت بڵێم کە ڕوبەڕوی هەندێک کەموکورتی دەبینەوە و سووتەمەنی کەمترمان لە بەردەست دەبێت.
بەشی ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا لە ڕێگای پاڵاوگەی شودت پێداویستییەکانی دابین دەکرێت و ئەویش لە ڕێگای هاوردەی نەوتی ڕووسیاوە دەبێت، ئەم پاڵاوگەیە یەکێک لە گەورەترین پاڵاوگەکانی نەوتی خاوی ئەڵمانیایە و لە سەدا 90 ی بەنزین، گازۆئیل و نەوتە ڕەشەی بەرلین و ویلایەتی براندنبۆرگ دابین دەکات.
میدیاکانی ئەڵمانیا ڕایانگەیاندووە کە لە ئەگەری پەسەندکردنی سزاکانی سەر کەرتی وزەی ڕووسیا، ڕەنگە ئەم پاڵاوگەیە دابخرێت.
ئەڵمانیا بە هۆی شەڕی ئۆکرانیاوە پشکی هاوردەی نەوتی لە ڕووسیا لە سەدا 35 بۆ لە سەدا 12 دابەزاندووە./.