بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لی یوچنگ جێگری وەزیری دەرەوەی چین وتی کە ئەمریکا سەرقاڵی قوربانیکردنی ئەورووپایە.
ناوبراو ڕێکخراوی سەربازیی ناتۆی بە ڕیشەی قەیرانی ئێستای ئۆکرانیا ناو برد و وتی کە ئەمریکا سوودێکی زۆری لەم شەڕە دەست کەوتووە.
ئەو بەرپرسەی چین بە ئاماژە بە پرسی تایوان وتی: یەکگرتنەوەی چین و تایوان بەڕێوەیە و هەوڵەکانی تایوان بۆ بە دەستهێنانی پاڵپشتی دەرەکی بۆ سەربەخۆیی، بە هیچ ناگات./.