بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە ئەمڕۆ شەممە 7 ی ئایاری 2022 وێڕای ئیدانەکردنی هێرشی دووبارە و بەردەوامی زایۆنیستەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و خەڵکی موسڵمانی فەڵەستین، وتی: داگیرکاری و داگیرکاران بەرەو لەناوچوون دەڕوات و بەرەنگاربوونەوەی داگیرکارانی قودس و فەڵەستین، مافێکی سرووشتی و ئاسایی و یاسایی خەڵکی فەڵەستینە.
ناوبراو بە ئاماژە بە زیاتربوونی گوشار و تاوانەکانی ڕژێمی ڕەگەزپەرستی زایۆنیستی لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین، داوایکرد گەلان، وڵاتان و ناوەندە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی هاوکاریی خەڵکی فەڵەستین بکەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لە سەر پێویستی یەکڕیزی ئیسلامی بۆ بەرگری لە فەڵەستین کردەوە و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بە هۆکاری پەرەسەندنی تاوانەکانی ئەو ڕژێمە ناو برد./.