بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەندێک کەس بە گرتنەبەری شێوازی ناتەندرووستی ژیان و بەکارهێنانی هەندێک مادەی خۆراکی، زیان بە تەندرووستی خۆیان دەگەێنن، هەر بۆیە گرنگیدان بە چەند بنەمایەک بۆ ئەوان کە هەڵەی زۆریان لە ژیاندا هەیە، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت.
نەبوونی پەیوەندی لە گەڵ کەسانی دیکە
توێژینەوەکان پیشان دەدەن تەنانەت 10 خولەک پەیوەندی قسەکردنی ڕۆژانە تواناکانی مێشک و یادگە زیاد دەکات. قسەکردن هاندەری مێشک دەبێت و بێدەنگبوون دەتوانێت لە درێژماوەدا چالاکی ئەم پارچە گرنگەی جەستە لاواز بکات.
بەکارهێنانی زیادەی شەکرەکان
شەکرەی زۆر کاریگەریی لە سەر نورۆترۆفیکی مێشک دەبێت کە بەرپرسی وەبەرهێنانی نورۆنەکانە، کاریگەرییەکەشی نەرێنی دەبێت. BONF ڕۆڵی گرنگی لە یادگەی درێژخایەن دەبێت و زیان گەیاندن بەمە بە یەکێک لە زیانە هەرە گرنگ و کاریگەرەکانی سەر مێشک دەبێت.
نەخواردنی ژەمی بەیانی
نەخواردنی ژەمی بەیانی یەکێک لەو خووانەیە کە زیان بە مێشک دەگەێنێت. توێژینەوەکان پیشان دەدەن ئەو خوێندکارانەی کە بە شێوازی بەردەوام ژەمی بەیانی بەکار دێنن لە خوێندنگەدا چالاکی و کارنامەی باشتریان هەیە، نەخواردنی ژەمی بەیانی دەبێتە هۆی دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن و کاریگەری نەرێنی لە سەر مێشک دادەنێت.
بەکارهێنانی خواردنە ئامادەکراوەکان
بەکارهێنانی زیادەی خواردنە خێراکان یان خواردنە ئامادەکراوەکان لە ڕێجیمی خۆراکی کاریگەریی لە سەر پەیوەندی نێوان بەشەکانی مێشک دەبێت و کاریگەرییەکەشی لە سەر یادگەی کورت ماوە و درێژماوەی مێشک دەبێت.
وەرزشنەکردن بە مێشک
لە تەمەنی 16 تا 25 ساڵیدا کارنامەی مێشک دەگاتە لوتکە و پاش ئەوە بەرە بەرە ڕوو لە دابەزین دەکات، بەڵام توێژینەوەکان پیشان دەدەن وەرزشکردن بە مێشک وەک خوێندنەوە و هەندێک کاروباری دیکە کارنامەی مێشک بە تایبەت لەو کەسانەی کە کێشەکان هەیە، بە ڕێژەیەکی بەرچاو باشتر دەکات.
کەمبوونی ڕێژەی ئاوی جەستە
لە سەدا 70 تا 80 ی مێشک لە ئاو پێک دێت، زیاتر لەمەش، ئاو بەرپرسی گەیاندنی مادەی پێویستە بە مێشک، هەر بۆیە مێشک کاتێک کارنامە و چالاکیی باشی دەبێت کە جەستە تووشی کێشەی کەمبوونی ڕێژەی ئاو نەبێت.
ڕێجیمی خۆراکیی قورس
لە یەک ڕێجیمی خۆراکی قورسدا، تەنیا جەستە نییە کە کێش لە دەست دەدات، بە پێی توێژینەوەکان، سنوردارکردن و ڕێجیمی خۆراکیی قورس دەتوانێت زیان بە مێسک بگەێنێت.
وەرزش نەکردن
وەرزش بە کاریگەرییە نەرێنییەکان لە سەر سنتز فاکتۆر نورۆترۆفیک دەتوانێت چالاکییەکانی مێشک باشتر بکات و یادگەی درێژخایەن کاری باشتری هەبێت.
داپۆشینی سەر لە کاتی خەوتن
داپۆشینی سەر بە بەتانی لە کاتی خەوتن ڕێژەی ئەو ئۆکسجینەی کە دەگاتە جەستە کەم دەکاتەوە، لەم حاڵەتەدا هەناسەدان دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئۆکسجینی کەمتر بگاتە مێشک و مێشک لە درێژماوەدا زیانی پێبگات./.