بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕۆژانی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان زیاتر لە 5 ملیۆن و 500 هەزار کەس سەردانی شاری نەجەفیان کردووە.
بارەگای پیرۆزی عەلەوی ڕایگەیاندووە کە ژمارەی زیارەتکارانی نەجەفی پیرۆز لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ 5 ملیۆن و 500 هەزار کەسی تێپەڕاند.
نەجەفی پیرۆز بە هۆی بارەگای پیرۆزی حەزرەتی عەلی (ع) و گۆڕستانی وادی سەلام بە یەکێک لە گرنگترین ناوەندەکانی گەشتیاری ئائینی لە عێراق دادەنرێت./.