بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤۆلۆدیمیر زیلنسکی سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا بە کەناڵی فۆکس نیوزی ڕاگەیاند کە لە نێوان وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا بۆ سزادانی ڕووسیا یەکگرتوویی و کۆدەنگی نییە.
ناوبراو ئەمریکای بە پێشەنگی سزادانی ڕووسیا ناو برد و وتی: بەریتانیاش هاوشانی ئەمریکا سزای ڕووسیا دەدات بەڵام یەکێتی ئەورووپا دەبێت هەڵوێستی بەهێزتری هەبێت کە تا ئێستا ئەو کۆدەنگییەیان نەبووە.
کۆمیسیۆنی ئەورووپا ڕایگەیاندووە کە پاڵپشتی لە قەدەغەی هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیا تا 6 مانگی داهاتوو و بەرهەمە نەوتییەکانی ئەو وڵاتە لە ساڵی 2023 دەکات./.