بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زەڕئاوا گوندێکە لە شارەدێی موعەلم کەلالەی ناحیەی ئەلەموتی ڕۆژهەڵاتی قەزای قەزوێن. مەودای ئەم گوندە تا شاری قەزوێن نزیکەی 75 کیلۆمەترە. بە هۆی هەبوونی چەند ڕاکێشیگەلێک وەک بوونی ئیمامزادە عەلی ئەسغەری زەڕئاوا، نزیکی لە دەریاچەی ئاوان و هەروەها سرووشتێکی جوان، ساڵانە ژمارەی گەشتیارانی گوندەکە ڕوو لە زیادبوون دەکات.
گوندی زەڕئاوا بە یەکێک لە ناوچە گەشتیارییە گرنگەکانی پارێزگای قەزوێن دادەنرێت. بوونی شوێنێکی پیرۆزی وەک ئیمام زادە عەلی ئەسغەر کوڕی ئیمام موسای کازم (ع) و هەروەها دوو دارە چناری کۆن بە مێژوویەکی زۆرەوە، وایکردووە کە گوندەکە لە ڕووی کەلتوریشەوە ناوبانگێکی زۆری هەبێت.
ئابوریی ئەم گوندە زیاتر بەندە بە کشتووکاڵ، ئاژەڵداری و باخداری و هەروەها پیشەسازی بچووکی خۆجێیش لای گوندنشینان برەوی هەیە. گەنم و جۆ و فاسۆلیا لە بەرهەمەکانی ئەم گوندەن. ترێ و گوێز و گێلاسیش لەم گوندەدا بەرهەم دێت. ئاژەڵداری لە گوندی زەڕئاوای قەزوێن بووەتە یەکێک لە پیشە سەرەکییەکانی خەڵک و سەرچاوەی داهاتی ئەوان.
وەک ئاماژە درا، ئیمام زادە عەلی ئەسغەر، داری خوێنباری زەڕئاوا و سرووشتی جوان بە ڕاکێشیگەلی گوندەکە دادەنرێت.
دارە چنارێکی بەناوبانگ لەم گوندەدا هەیە کە بە چناری خوێنبار ناسراوە. دانیشتووانی گوندی زەڕئاوا لەو بڕوایەدان کە ئەم دارە هەموو ساڵێک لە کاتی بانگی بەیانیی ڕۆژی عاشورا خوێن یان مادەیەکی سووری وەک خوێن دەڕژێنێتە دەرەوە، ئەم دارەش کەوتووەتە زیارەتگای ئیمام زادە عەلی ئەسغەر و ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ناوچەکە لە یادەکانی عاشورا سەردانی دەکەن./.