بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبو عۆبەیدە وتەبێژی سەربازیی یەکینەکانی قەسام (باڵی سەربازیی بزوتنەوەی حەماس) سەبارەت بە هەر هەوڵێکی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ تیرۆری سەرکردەکانی خۆڕاگری هۆشدارییدا.
ناوبراو وتی کە بە پێی هەڕەشەکانی دوژمنی ترسنۆک، ئێمە بە دوژمن و سەرکردە شکستخواردووەکانی هۆشداری دەدەین کە هەر هەوڵێکی تیرۆرکردنی برای تێکۆشەر یەحیا سنوار یان هەر یەک لە سەرکردەکانی خۆڕاگری، بە واتای بومەلەرزە لە ناوچەکە دەبێت.
ئەبو عۆبەیدە جەختیکردەوە کە یەکینەکانی قەسام بە توندی و کەم وێنە وەڵامی هەڵەی وەها دەدەنەوە و وەڵامەکەش بە شێوازێک دەبێت کە شەڕی شمشێری قودس لە بەرامبەریدا ڕووداوێکی ئاسایی و بچووک دەبێت.
وتەبێژی سەربازیی یەکینەکانی قەسام وتی کە هەر کەس بڕیاری وەها بدات، وەرزێکی کارەساتباری لە مێژووی ڕژێمی زایۆنیستی نووسیوە و هەڵەیەکی کردووە کە بە خوێن و لەناوچوون تێچووەکەی دەدات./.