بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی سەبارەت بە سەردانەکەی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا بۆ تاران وتی: سوریا پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ و ئێران وەک وڵاتێک کە یارمەتیدەری شکستی تیرۆریزم بووە، ئاساییە کە شوێنی ڕاوێژ بێت.
خەتیب زادە وتی کە ئەو سەردانە چەندین مانگ ئامادەکاریی بۆ کرابوو و ڕۆژی یەک شەممە بەشار ئەسەد بە یاوەری شاندێک هاتە تاران و لە گەڵ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووە.
وتیشی کە وەزیری دەرەوەی سوریاش لە گەڵ وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تاران کۆبووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی کە میری قەتەر سەردانی تاران دەکات و ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێرانیش لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی یەکێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە دەکات./.