بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کاردانەوەیان بەرامبەر بە سەردانەکەی یەک شەممە 8 ی ئایاری 2022 ی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا بۆ ئێران بە پیشاندەری هاوپەیمانی بەهێزی نێوان هەر دوو وڵات ناویان بردووە.
کەناڵی زایۆنیستی کان سەبارەت بە سەردانەکەی بەشار ئەسەد بۆ ئێران ڕایگەیاند کە ئەم سەردانە ڕووداوێکی کەم وێنە بووە کە ئێمە ناتوانین ڕۆژانە دووبارەبوونەوەی ببینین، ئەمەش دووەم جارە کە ناوبراو لە قەیرانی وڵاتەکەیدا سەردانی ئێران دەکات.
ڕوعی کایس شرۆڤەکاری کاروباری عەرەبی لە تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی بە ئاماژە بە پێشوازی گەرمی بەرپرسانی باڵای ئێران لە بەشار ئەسەد، وتی: سەرۆک کۆماری سوریا لە چاوپێکەوتنی ڕێبەری باڵای ئێران وتی کە پەیوەندییە ستراتیژییەکانی هەر دوو وڵات ڕێگریی لە زاڵبوونی ئیسرائیل بە سەر ناوچەکەدا کردووە و ئەم پەیوەندییەش دەبێت بەهێزتر بکرێت.
ئەو شرۆڤەکارە ڕایگەیاندووە کە خاڵی گرنگی سەردانەکەی ئەسەد ئەوەیە کە تەنیا دوو مانگ پاش سەردانە مێژووییەکەی بۆ ئیمارات گەیشتووەتە تاران، سەردانێک کە بە کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانی ئەسەد و وڵاتانی ناوچەکە دادەنرێت، لە بەر ئەوەی کە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە هەوڵی ڕووخانی دەسەڵاتەکەی ناوبراویان دەدا.
کایس وتی کە لە ئیسرائیل هەندێک پێیان وایە کە نزیکبوونەوەی بەشار ئەسەد لە وڵاتانی عەرەبی لە ئێران دووری دەکاتەوە بەڵام وێنەی کۆبوونەوەکانی تاران هێندە ڕوون بوون کە پیشان دەدات هاوپەیمانی نێوان تاران و دیمەشق بەهێزتریش دەبێت./.