بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا بڕیاری درێژکردنەوەی سزاکانی سەر سوریای بۆ ماوەی یەک ساڵی دیکە دەرکردووە.
لە بەیاننامەکەی کۆشکی سپیدا هاتووە کە ئێمە سەبارەت بەو هەنگاوانە قسە دەکەین کە لە ساڵی 2004 تا 2012 بەردەوام لە دژی حکومەتی دیمەشق هەبووە.
بە پێی ئەو بەڵگەی کە واژۆی بایدنی لە سەرە، هەوڵەکانی حکومەتی سوریا بۆ ئاسایشی نیشتمانی، سیاسەتی دەرەوە و ئابوریی ئەمریکا مەترسیدارە و هەر بۆیە باری نائاسایی کە لە 11 ی ئایاری 2004 ڕاگەێندرا و ئەو هەنگاوانەی کە لە پاش ئەوە گیراوەتەبەر، بۆ ماوەی یەک ساڵی دیکە درێژ کراوەتەوە./.