بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بڕیارگەی حەمزە سەیدئەلشوهەدا (ع) ی هێزی وشکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی هەواڵی تێکشکانی ئەو تیمە تیرۆریستییەی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی هەوڵێکی هەواڵگری، تیمێکی چەکداری تیرۆریستی کە لە ناوچەی باکوری ڕۆژئاوای ئێران ویستی کاری تێکدەرانەیان هەبووە، لە قەزای بانەی پارێزگای کوردستان ناسێندران و 5 کەس لە ئەندامانی ئەو تیمە تیرۆریستییە دەستبەسەر کران.
بە پێی ئەو هەواڵەش، دەست بە سەر بڕێک چەک و پێداویستی سەربازیی ئەو تیمەدا گیراوە./.