بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە میانەی وتارێکدا ڕایگەیاند کە خەڵکی ئێران دوژمنانیان بێ هیوا کردووە و لە داهاتوویەکی نزیکدا بە تەواوی بە سەر دوژمناندا زاڵ دەبین.
ناوبراو وتی: دوژمن چ لە شەڕی ڕاستەوخۆ، چ لە شەڕی بەوەکالەت کە تەکفیرییەکانی بۆ شەڕی دژ بە موسڵمانان دەنارد و چ لە گەمارۆدانی ئابوری کە سزاکانی جێبەجێ دەکرد، هەوڵی لاوازکردنی ئیرادەی خەڵک و خۆبەدەستەوەدانی ئەوانی دەدا، بەڵام ئەمڕۆ درەنگ بووە و گەلی بەشەرەف، تێکۆشەر و ئیمانداری ئێمە قۆناغە دژوارەکانیان تێپەڕاندووە و پاشەکشەیان بە دوژمن کردووە.
فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران وتی کە بە سەرمایەی گەلەوە ئێرانی ئیسلامی لە هەر کاتێکی دیکە بەهێزترە و لە داهاتوویەکی نزیکدا بە تەواوی بە سەر دوژمناندا زاڵ دەبێت./.