بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی ڕژێمی کاتیی زایۆنیستی هەواڵی هێرشێکی هاکەرییان بۆ سەر ژمارەیەک ئامانجی ئەم ڕژێمە ڕاگەیاند.
میدیاکانی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە کە سەرچاوەی هێرشەکان لە عێراقەوە بووە.
لە ئاکامی ئەو هێرشەش، چالاکییەکانی کۆمپانیای ئیگد وەک گەورەترین کۆمپانیای کەرتی گواستنەوەی ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگیراوە.
هێرشەکە هەروەها بووەتە هۆکاری تێکچوونی خزمەتگوزارییەکانی هێڵی ئاسن لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین.
ئەمە یەکەم جار نییە کە لە عێراقەوە هێرشی هاکەری دەکرێتە سەر ئامانجەکانی ڕژێمی زایۆنیستی./.