بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش کێبڕکێ کردنێکی چڕ لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە نێوان پاڵەوانانی 15 وڵاتی ئاسیا دواجار هەڵبژاردەی هندستان توانی پلەی یەکەم بە دەست بهێنێت و پلەی دووەمیش هەڵبژاردەی سریلانکا دەستەبەری کرد بۆ خۆی لە کاتێک دا پلەی سێیەم بۆ پاکستان بوو.
سبەی چوار شەممە سەعات 9 ی بەیانی خەڵاتەکانی پاڵەوانێتییەکە دابەش دەکرێت بە ئامادە بوونی چەندان کەسێتی و بەرپرسی وەرزشی دیاری عێراق لە سەرو هەمووشیانەوە کاپتن ڕەعەد حەمودی سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق.