جام کوردی | JAMEKURDI
شه‌ممه‌, حوزه‌یران 25, 2022
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی | JAMEKURDI
No Result
View All Result
Home کەلتوری

ڕۆمانی «حەواریون» کەوتە بەردەستی هۆگرانی کتێب

 جام کوردی – ڕۆمانی «حەواریون» کەوتە بەردەستی هۆگرانی کتێب.

ئایار 11, 2022
in کەلتوری
0
ڕۆمانی «حەواریون» کەوتە بەردەستی هۆگرانی کتێب
0
SHARES
1
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نازەنین ڕەحمان ئابادی نووسەری ئەم ڕۆمانە ڕایگەیاند: ئەم کتێبە کە ڕۆمانێک لە ژانێری مێژوویی و عاشقانەدایە نێزیک بە دوو حەوتوویە هاتوەتە نێو بازاڕی کتێب و لە ڕۆژانی داهاتوودا بە ئامادەبوونی بەشێک لە نووسەران و شاعیران و هۆگرانی کتێب ڕێوڕەسمی پەردەلادانەکەی لە کرماشان بەڕێوە دەچێت.

“حەواریون” ڕۆمانێک لە ژانێری مێژوویی و ئەویندارانەیە.

چیرۆکی ئەم ڕۆمانە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پەهلەوی دووەم، ئەو کاتەی «سورەیا ئیسفەندیاری» شاژنی ئێران بوو. پێشهاتەکان لە بستێنێکی ڕاستەقینەی ڕووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی ئەو سەردەمەدا وەدیهاتوون. پێشهاتەکان چارەنووسی  چوار ژنە کە، کەسایەتی سەرەکی ڕۆمانەکە پێک دێنن. یەکێکیان کچی

 سەرۆک هۆزی کرماشانییە، یەکێکیتر خانزادەیەکی بەختیاری، سێهەم بەرگدروویەکی هەژار و عاشق، چوارەم ژنێکی سەر بە پارتی «توودە»یە و دواتر «سورەیا» ناوێک کە وەک تاڵێک بەنی نادیار ئەم چوار ژنە لە کاتێکی دیاردا پێکەوە گرێ دەدات. خۆشەویستی و نافەرمانی و ئازادی تایبەتمەندییەکانی کەسایەتی ژنە لەم ڕۆمانەدا. هیچکام لەم ژنانە نایانەوێت کۆیلەیی قبووڵ بکەن و هەرکام بە شێوازی خۆیان بۆ گەیشتن بە ڕزگاری و ئامانجەکانیان هەوڵ دەدەن. بەرگدرووی هەژار کە لە کۆشکی پاشایەتی لە لایەن ڕووسیاوە دانراوە بۆ ئەوەی دەرمانی نەزۆکی بدات بە شاژن، عاشقی پاشا دەبێت.

 “پەریشان” کچی سەرۆک هۆزێکی کرماشانییە کە سەرەڕای دژایەتی باوکی عاشقی ئەندازیارێکی بەریتانی دەبێت لە کۆمپانیای نەوتدا. «ساقی» ژنێکی سەر بە پارتی توودەیە کە پێچەوانەی یاساکانی پارتەکەی عاشقی یەکێک لە سەرکردەکانی سوپای شاهەنشاهی بووە و «گل گیس» کچێکی عێلی بەختیارییە کە بۆ گەیشتن بە باوکی لە گەڵ کابرایەکی ڕووسیدا دەبێتە هاوڕێ.

 هەرکام لەم چوار ژنە لە ڕێگای گەیشتن بە ئامانجەکانیان تووشی چارەنووسێکی جۆراوجۆر دەبن.

ئەم کتێبە لە ۲٨٤ لاپەڕە لە لایەن دەزگای چاپ و پەخشی «نودا» چاپکراوە.

Previous Post

دیوانی “شوکری فەزڵی” بەم زووانە بڵاو دەکرێتەوە

Next Post

ناودێرەکانی دوانزەیەمین خولی خەڵاتەکانی ئاکادیمیای «ئیسفا»

Next Post
ڕۆمانی «حەواریون» کەوتە بەردەستی هۆگرانی کتێب

ناودێرەکانی دوانزەیەمین خولی خەڵاتەکانی ئاکادیمیای «ئیسفا»

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

five × four =

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە
  • About
  • Advertise
  • Contact
  • Privacy & Policy

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020