بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم فێستیڤاڵە کە ڕەسەنترین فێستیڤاڵی فیلمی خوێندکاری جیهان دێتە ئەژمار دەرگای بۆ سێ کورتە فیلمی ئێرانی کردەوە.
«یەک و نیم» لە دەرهێنانی جاوید فەراهانی، «ئای دێنتی بای» دەرهێنانی سەجاد شاحاتەمی و « کچی باش» دەرهێنانی ڕاحلە کەرەمی لەم پێشهاتەیەدا بەشداربوون.
ئەم فێستیڤاڵە لە ساڵی ۱۹٦۷ لە لایەن دوو خوێندکاری زانکۆی ویلایەتیی هۆمبۆڵت وەک ڕێگایەک بۆ نواندنی فیلمەکانی خۆیان دامەزرا و دەستیپێکرد و بۆ ماوەی ٥٥ ساڵە بەرپرسانی زانکۆی ویلایەتیی هۆمبۆڵت، بە ئامانجی دۆزینەوەی فیلمسازە سەربەخۆکان ئەم فێستیڤاڵەیان بەڕێوە دەبەن.