بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی یه‌كێك بوو له وتاربێژانی ئه‌م كۆبوونه‌وه پسپۆڕییه كه وتاره‌كه‌ی به ناونیشانی” تۆماركردنی جیهانی هه‌ورامان: زه‌مینه و ده‌رفه‌ته‌كانی هاوكاری و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانی عێراق” پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد. سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژه‌ی به رۆڵی كلتور له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و پێگه‌ی دیپلۆماسی گشتی له په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌كیه‌كانی نێوان وڵاتان، تۆماركردنی جیهانی ناوچه‌ی كلتوری هه‌ورامان له لایه‌ن رێكخراوی یۆنسكۆوه وه‌ك كه‌له‌پووری كلتوری، به ره‌چاوكردنی توانا به‌رز و تایبه‌ته گه‌شتیاریه‌كان و كه‌له‌پووری كلتوری مه‌عنه‌وی و به‌رجه‌سته له ناوچه‌ی هه‌ورامان و درێژكراوه‌ی جوگرافیایی و كلتوری ئه‌م ناوچه‌یه تا پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له هه‌رێمی كوردستان، كرد و رایگه‌یاند ئه‌م بابه‌ته ده‌رفه‌تێكی گرانبه‌های بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانی وه‌ك بواری گه‌شتیاری، زانستی و زانكۆیی، پیشه‌سازی كاری ده‌ستی، به‌ڕێوه‌چوونی رووداو و فستیڤاڵه كلتوری و هونه‌رییه هاوبه‌شه‌كان و ته‌نانه‌ت په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا دروست كردووه كه پێویست ده‌كات له لایه‌ن دامه‌زراوه و ده‌زگا و پێكهاته جیاوازه حكومی و ناحكومیه‌كانی هه‌ردوولاوه گرنگی تایبه‌تی پێ بدرێت.
لای خۆیانه‌وه د. موئمین زەڵمی مامۆستای زمان‌ناسی و كلتوری سیاسی له زانكۆی گه‌شه له هه‌رێمی كوردستان و د. سیامه‌ك به‌هرامی مامۆستای په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی زانكۆی ئازادی ئیسلامی كرماشان له‌م كۆنفرانسه‌دا وتاریان پێشكه‌ش كرد.
شایانی باسه بڕیاره كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی “هه‌ورامان، تۆماركردنی جیهانی، كلتور و په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام” بڕیاره له 16 و 17ی ته‌مووزی 2022ی زاینی له زانكۆی رازی كرماشان به‌ڕێوه‌بچێت. توێژه‌رانی خوازیار ده‌توانن بابه‌ته‌كانی خۆیان له‌سه‌ر ته‌وه‌ره ئاماژهپێدراوهكان بنێرن بۆ سكرتارییه‌تی كۆنفرانسه‌كه