بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی لە بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی دوانزەیەمین خولی خەڵاتەکانی ئاکادیمیای کورتە فیلمی ئێران، ڕێوڕەسمی پەردەلادان لە پۆستەری دوانزەیەمینخولی خەڵاتەکانی ئاکادیمیای کورتە فیلمی ئێران «ئیسفا» و ڕاگەیاندنی ناودێرەکانی بەشە جیاجیاکانی ئەم پێشهاتەیە بە ئامادە بوونی مەرجان ئەشرەفی زادە، مەسعوود ئەمینی تیرانی، بابەک نووری،ئیلهام ئاقالوری، هادی ببایی فەڕ، بەهمەن دادفەڕ، محەمەد شیروانی، ئەبولفەزل کەریمی، حەمید ڕەزا قوتبی، ڕەزا نەجاتی، مەیسەم محەمەدخانی، ئەعزەم نەجەفی، مەریەم خودایی، حسێن ڕیگی، ئەحمەد بەهرامی، مەهدی دەوایی و… بەڕێوە چوو.
بە همەن دادفە کە بەڕێوچوونی ڕێوڕەسمەکەی لە ئەستۆدا بوو، سەرەتا داوای لە مەرجان ئەشرەفی زادە دەبیری فێستیڤاڵەکە کرد بابەتەکانی باس بکات.
ئەشرەفی زادە ڕایگەیاند ئەمڕۆ بە مەبەستی پەردەلادان لە پۆستەری خولی دوانزەیەم و ڕاگەیاندنی ناودێرەکان لێرە کۆ بووینەتەوە، جێی ئاماژەیە لە خولی یەکەمی هەڵسەنگاندنی ئەم خەڵاتانە، ۱۱٦ ناوبژیوان، ۱۱۳ فیلمی بەشی پێشبڕکێیان چاو پێکەوت و ڕای خۆیان ڕاگەیاند و ئاکامی ڕا و دەنگەکان ئەمڕۆ ڕادەگەیەنین. ماندوو نەوی دەڵێم بە هەموو سینەماکارانی بەشدار بوو هەموو بینەران و ئامادە بووانی ڕێوڕەسمەکە. بە پێویستی دەزانم یادێک لە دوو سینەماکاری بەڕێز داود ئەمیری کە لە خولی پێشوودا ناوبژیوانی میوانی ئەم پێشهاتەیە بوو، کەسێکیتر کە پێویستە لێرە یادی بکەین بەڕێز سەعید ڕەزەویان ئامادەکاری بواری سینەمایە و هاوکاری دەرهێنەرانی کورتە فیلم بوو. لە کۆتاییدا سپاسی هەمووان دەکەم و هیوادارم ئاکامی تێکۆشانی هاوکارانی ئێمە بە دڵتان بێت.
لە درێژەدا مەرجان ئەشرەفی زادە دەبیری فێستیڤاڵەکە لە گەڵ ئەحمەد بەهرامی و ئیلهام ئاقالوری پەردەیان لە سەر پۆستەری ئەم پێشهاتەیە لادا کە لە لایەن مەهدی دەوایی دیزاین کرابوو.
مەهدی دەوایی پاش پەردەلادان لە پۆستەرەکە ڕایگەیاند: خۆشحاڵم کە لە گەڵ ئێوەدام، وا هەست دەکەم ئەم پۆستەرەم بۆ خێزانی خۆم دیزاین کردووە نەک بۆ شوێنێکی تایبەتشوێنێکی تایبەت. ئەوانەی لێرە بڕیار دەدەن ئەندامانی «ئیسفا» و شارەزای بوواری سینەمان و کەسێکی دەرەکییان تێدا نییە و بەرهەمە هەڵسەنگێندراوەکان پسپۆڕین و بۆیە ئیسفا جێگای متمانەیە بۆم.
زۆر جار ئەو تابلۆیەی لە گەڵیدا ڕووبەڕوو دەبینەوە لە بابەتێکی تایبەتی ئاکاری، سیاسی، کۆمەڵایەتی و… دایە و لە جێی خۆیدا گرینگە بەڵام گرینگتر ئەوەیە کە جێژن و فێستیڤاڵێک خۆی بکات بە بابەتێک، هەڵبەت ئەم بابەتە لە ئێراندا کەمتر دەبینرێت.
لە درێژەدا ناوی ناودێرەکانی بەشە جیاجیاکان ڕاگەیەندران.