جام کوردی | JAMEKURDI
یه‌ك شه‌ممه‌, ئایار 22, 2022
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی | JAMEKURDI
No Result
View All Result
Home ڕاپۆرت

باڵیۆزی نوێی ئێران لە بەغدا، پێشوازییەک بە تامی یەکڕیزی

جام کوردی – لە نێو دەیان تاجە گوڵینەی پیرۆزبایی کە دیمەنێکی دیکەی بە هۆڵی پێشوازییەکە بەخشیبوو، باڵیۆزی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران پێشوازیی لە میوانە عێراقییەکانی خۆی کرد کە بە مەبەستی پیرۆزبایی سەردانیان کردبوو.

ئایار 12, 2022
in ڕاپۆرت
0
باڵیۆزی نوێی ئێران لە بەغدا، پێشوازییەک بە تامی یەکڕیزی
0
SHARES
7
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوا نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە 11 ی ئایاری 2022، باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا دیسانەوە شوێنی کۆبوونەوەی لایەنە جیاجیاکان و ئامادەبوونی باڵیۆزی نوێ بوو و بووە دەرفەتێک بۆ یەکتربینین و چاوپێکەوتنی زۆربەی دۆستانی کۆن و هەروەها دۆستانی عێراقی، ئەو دۆستانەی کە ڕەنگە بەشێک لەوان ماوەیەک یەکتریان نەبینی بێت.

لە کەشی ئەرێنیی هۆڵی پێشوازییەکەدا، بزەی پێکەنین و یەکڕیزی و یەکگرتوویی لە نێوان لایەنە جیاجیاکان باڵی بە سەر ڕێوڕەسمەکەدا کێشابوو.

دەتوانین بڵێین کە نوێنەرانی سەرجەم پێکهاتەکان و چین و توێژەکانی عێراق هاتبوون، لە سەرکردە و کەسایەتییە سیاسییەکان تا سەرۆک هۆز و زانایانی ئائینی شێعە و سوننە، نوێنەرایەتی کەمینە ئائینی و نەتەوەییەکان، چالاکوانان و بیرمەندانی سیاسی و ئابوری، ژن و پیاو، ئەوان دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە لە ڕێوڕەسمی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق ئامادە بوون.

باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا زیاتر لە سێ کاتژمێر هاتووچۆی ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆک هۆزەکان، کەسایەتییە ئائینییەکانی شێعە و سوننە، کەسایەتییە سیاسییەکان و چالاکوانانی میدیایی و مەدەنی بۆ پێشوازی لە محەممەد کازم ئالی سادق بە خۆوە بینی.

چین و توێژە جیاجیاکان پیرۆزباییان لە باڵیۆزی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستەکەی و هیوای ئەوەیان خواست کە بتوانێت پەرەی زیاتر بە پەیوەندییەکانی نێوان گەلان و هەر دوو حکومەتی ئێران و عێراق بدات.

ئەوەی کە جیاوازیی بەم ڕێوڕەسمەی پێشوازی بەخشیبوو، ئەوەیە کە محەممەد کازم ئالی سادق ساڵانێک وەک جێگری باڵیۆز ئەزموونی دیپلۆماسیی هەیە و لەم ڕووەشەوە کەسایەتییەکی ناسراوی سەرجەم سەرکردە سیاسییەکان، سەرۆک هۆزەکان، میدیاکاران و بەرپرسانی حکومی و سەربازیی عێراقە.

زیاتر لەمەش، ناوبراو لە بنەماڵەیەکی ئائینی و ناسراوی نەجەفی پیرۆزە و ئەمەش وایکردووە کە کەسایەتییەکی ئاشنا و ناسراوی عێراقییەکان بە گشتی بێت، بەڵام ئەم ئاشنایەتییە تەنیا تایبەت بە شێعەکان و زانایانی نەجەف نییە.

” دار الافتاء ” ی سوننە بە شاندێکی باڵا بە سەرپەرشتی شێخ عەمار بەیاتی و شێخ عەبدولقادر ئالوسی سەرۆکی تەریقەتی پەیوەندی محەممەدی بە بەشداری کۆمەڵێک لە زانایانی پارێزگای ئەنبار و هەروەها شێخ خالید مەلا سەرۆکی کۆمەڵەی زانایانی موسڵمانی سوننەی عێراق ئامادە بوون و بەشدارییەکی بەرچاویان لە ڕێوڕەسمەکەدا هەبوو.

لە نێو کەسایەتییەکان لە چین و توێژ و پێکهاتە جیاجیاکانی عێراق دەتوانین ئاماژە بە کەسانی وەک عەبد زەیاب عەجیلی وەزیری پێشووتری خوێندنی باڵا و عەبدولحوسێن عەبتان وەزیری پێشووتری وەرزش و لاوان، ئاراس حەبیب ئەمینداری گشتی کۆنگرەی نیشتمانی عێراق و یونادیم کنە چالاکوانی دیاری سیاسی مەسیحی و ئەندامی پێشووی چەندین خولی پەرلەمان بدەین.

ئەحمەد ئەسەدی ئەندامی باڵای هاوپەیمانی فەتح، عەدنان فیحان دلێمی و نەعیم عەبودی لە ئەندامانی پەرلەمان سەر بە فراکسیۆنی عەسائیبی ئەهلی حەق، حەسەن فەدعەم لە ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی و یاسین مەجید لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، بەشێکی دیکەی ئامادەبووانی ڕێوڕەسمی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران بوون.

ژمارەیەکی بەرچاو لە فەرماندەکان و تێکۆشەرانی حەشدی شەعبی و گرووپەکانی خۆڕاگری ئیسلامی عێراقیش لە ڕێوڕەسمەکەدا ئامادە بوون کە لەم نێوەندەدا دەتوانین ئاماژە بە کەسایەتییەکانی وەک سەید حوسێن بەخاتی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە لە حەشدی شەعبی، ئەبو ئەحمەد جابری فەرماندەی گرووپی خۆڕاگری سەرایای عاشورا، یوسف کەلابی لە تێکۆشەرانی چالاک لە بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستی داعش و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق بدەین.

هەروەها میوانە بیانییەکانیش لە ڕێوڕەسمی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا دەبینران. سەتام جەدعان دندەح باڵیۆزی سوریا و ئەحمەد محەممەد قەبلی نوێنەری بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە عێراق لە ڕیزی میوانە بیانییەکانی ئامادەبوونی ڕێوڕەسمەکەدا دەبینران.

یەکێک لە میوانەکانیش وێنەیەکی دەستیی فەرماندەی شەهید حاجی قاسم سولێمانیی وەک دیاری بەخشییە محەممەد کازم ئالی سادق تا ناو و بیرەوەرییەکانی ئەو فەرماندە گەورەی ئێران بەردەوام لای ئێرانی و عێراقییەکان و بە تایبەت لە باڵیۆزخانەی ئێران بە زیندوویی بمێنێتەوە. پەیامی ئەوەشی ڕایگەیاندبوو کە کۆبوونەوەی ئێرانی و عێراقییەکان، قەرزداری گیانفیدایی ئەو کەڵە پیاوەیە.

ڕێوڕەسمی پێشوازی لە محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران بەو بەشدارییە بەرچاوەی چین و توێژ و پێکهاتەکانی عێراق، وێڕای جەختکردنەوە لە یەکڕیزی و یەکگرتوویی هەر دوو وڵات، ئەرک و ڕاسپاردەی ناوبراوی لە پێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی تاران – بەغدا لە بوارە جیاجیاکان زیاتر و قورستر کردووە./.

Previous Post

لاوڕۆڤ لە سەر سوریا داوایەک لە عۆمان دەکات

Next Post

نۆجەبا: شەیتانی گەورە (ئەمریکا) بەردەوامە لە تاڵانکردنی سەروەت و سامانی عێراق

Next Post
نۆجەبا: شەیتانی گەورە (ئەمریکا) بەردەوامە لە تاڵانکردنی سەروەت و سامانی عێراق

نۆجەبا: شەیتانی گەورە (ئەمریکا) بەردەوامە لە تاڵانکردنی سەروەت و سامانی عێراق

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

nineteen − 8 =

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە
  • About
  • Advertise
  • Contact
  • Privacy & Policy

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020