بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنی شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر لە گەڵ بەڕێزیان، جەختیان لە سەر زیاترکردنی هاوکارییە سیاسی و ئابورییەکانی نێوان هەر دوو وڵات کردەوە و چارەسەری کێشەکانی ناوچەکەیان بە وتووێژ و نەبوونی دەستێوەردانی وڵاتانی بێگانە ناو برد و بە ئاماژە بە بەردەوامیی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی گەلی فەڵەستین، وتیان: چاوەڕوانی ئەوە لە جیهانی عەرەب دەکرێت لە بە کردەوە لە ڕووی سیاسییەوە ڕوبەڕوی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ببنەوە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی پتەوبوون و بەردەوامبوونی پەیوەندییەکانی ئێران و قەتەریان لە بەرژەوەندی هەر دوو وڵات ناو برد و وتیان: ئاستی ئێستای پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان ئێران و قەتەر زۆر نزمە و دەبێت چەندین هێندە زیاتر بکرێت، هەروەها لە پرسە سیاسییەکاندا بەستێنی ئاڵوگۆڕی بۆچوونەکان زیاترە کە هیوادارین ئەم سەردانە ببێتە سەرەتایەک بۆ پەرەپێدانی هاوکارییەکان.
بەڕێزیان بە پەسەندکردنی وتەکانی میری قەتەر بۆ ئیدانەکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، زوڵمی دەیان ساڵەی زایۆنیستە ناپاکەکانی بەرامبەر بە گەلی فەڵەستین بە ڕاستییەکی تاڵ و کێشەیەکی جیهانی ئیسلام و عەرەب ناو برد و وتیان: لە بەرامبەر ئەم تاوانانە چاوەڕوانیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە جیهانی عەرەب ئەوەیە کە لە گۆڕەپانی سیاسیدا بە کردەوە هەڵوێست و هەنگاو بنێن.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەروەها بە ئاماژە بە وتەکانی میری قەتەر سەبارەت بە ‘ڕووداوەکانی گەڕەکی شێخ جەڕاحی فەڵەستین، وتیان: لەو ڕووداوانەدا، پاڵپشتی هەندێک وڵاتی ئەورووپی لە خەڵکی فەڵەستین هێندەی هەندێک وڵاتی ئەورووپی نەبوو و هیچ هەڵوێستێکیان نەبوو کە ئێستاش هەر وایە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی چارەسەری کێشەکانی ناوچەکەیان بە ناوخۆیی و لە ڕێگای وتووێژ و نەبوونی دەستێوەردانی وڵاتانی بێگانەوە ناو برد و وتیان: کێشەکانی سوریا و یەمەنیش لە ڕێگای وتووێژەوە چارەسەر دەکرێت، ئەڵبەت وتووێژەکان نابێت لە ڕووی پێگەی لاوازەوە بێت، لە کاتێکدا کە لایەنەکانی بەرامبەر واتە بە زۆرینە ئەمریکا و لایەنەکانی دیکە پشت بە هێزی سەربازی و دارایی دەبەستن./.