بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە سەردانێکی بۆ مەسقەت، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ هاوتا عۆمانییەکەی وتی کە کاتی ئەوە هاتووە سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی بگەڕێتەوە و داوای لە عۆمانیش کرد لەم پێناوەدا هاوکاری بکات.
لاوڕۆڤ وتی کە مۆسکۆ ستایشی ڕۆڵی ئەرێنی و هاوسەنگی عۆمان لە بەرامبەر قەیرانی سوریا دەکات.
ناوبراو جەختیکردەوە کە عۆمان دەتوانێت لە گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی ڕۆڵی هەبێت.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی و عۆمان لە سەر زۆربەی پرسە نێودەوڵەتییەکان تێڕوانینی هاوبەشیان هەیە و دڵنیایی ئەوەشیدا کە عۆمان دەتوانێت ڕۆڵی کاریگەری لە بەرامبەر دۆخی ئێستای سوریا هەبێت بە تایبەت ئەوەی کە عۆمان باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق دانەخستووە.
کۆمکاری عەرەبی لە پاش ئاڵۆزییەکانی ساڵی 2011 ی سوریا، ئەندامێتی ئەم وڵاتەی هەڵپەسارد و هێشتا لە سەر گەڕانەوەی بۆ ئەو دامەزراوەیە ڕێکەوتنێک نەکراوە./.