بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە میانەی سەردانەکەی میری قەتەر بۆ تاران لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووە.
وەزیرانی دەرەوەی هەر دوو وڵات لەو کۆبوونەوەدا، تیرۆری دڕندانەی شیرین ئەبوعاقڵە پەیامنێرەکەی کەناڵی جزیرەیان لە لایەن هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە ئیدانە کرد و نەبوونی ئیرادەی جیدی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و هەروەها ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و سیاسەتی دووفاقیی ئەوانیان بە هۆکاری بەردەوامیی پێشێلکردنی مافی فەڵەستینییەکان و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ناو برد.
هەر دوو وەزیری دەرەوە سەبارەت بە تیرۆری ئەو پەیامنێرە جەختیان لەوە کردەوە کە ڕژێمی زایۆنیستی دژی ئازادی ڕادەربڕینە و هەوڵی شاردنەوەی ڕاستییەکان و تاوانە تیرۆریستییەکانی خۆی لە فەڵەستین دەدات./.