بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شیرین ئەبوعاقڵە ساڵی 1971 لە دایک بووە، ناوبراو لە مەسیحییەکانی فەڵەستین بووە کە لە بنەڕەتدا بنەماڵەکەی لە دانیشتووانی شاری بەیت لەحم بوون.
بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بواری میدیایی لە زانکۆی یەرموکی ئەردەن وەرگرت.
پاش تەواوبوونی خوێندنی زانکۆ لە چەندین میدیادا چالاکی کرد.
لە ساڵی 1997 چالاکی پیشەیی خۆیی لە کەناڵی جزیرەی قەتەر دەستپێکرد.
لە زانکۆش لە بواری میدیا وانەی وتووە.
ناوبراو بە یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی بواری میدیایی و بە پەیامنێرێکی شەڕ لە فەڵەستین هەژمار دەکرا.
شیرین ئەبوعاقڵە ڕۆژی 11 ی ئایاری 2022 لە نزیک کەمپی ئاوارەکانی جنین لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە شەهید کرا./.